د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: چوار كورسیمان هێناوه‌ و هیچمان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌

‌د. محەمەد ئه‌حمه‌د

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌رپرسێكی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کوردستان رەتیدەکاتەوە ژمارەی کورسییەکانی حیزبه‌كه‌یان کەمیکردبێت ئەو دەنگۆیانەش بە جەنگی دەروونی دژی حیزبەکەی وەسف دەکات.

د. محەمەد ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەختی لە پاراستنی ئەو دەنگانە کردەوە کە هێناوییانە و بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: "ئەوە راست نیە کە ئێمە کورسییەکمان لەدەستداوە ئەوە هەمووی جەنگی دەرونی و چەواشەکارییە زیاتر لە راگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت، چونکە هێشتا زۆری ماوە ئەنجامە کۆتاییەکان ئەوەی رادەگەیەنرێت راگەیاندنی نافەرمی و جوزئیە لە کۆمسیۆنەوە، ئێمە دڵنیاین لە کورسییەکانی خۆمان".

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە شەوی رابردوتر کۆمسیۆن بڵاویکردەوە: چەند لیستێکی عیراقی کورسییەکانیان کەمیکردووە یاخود زیادیکردووە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش کە سەرەتا راگەیەنرا چوار کورسی بەدەست هێناوە بەڵام شەوی رابردوتر بڵاوکرایەوە ئەو حیزبە کورسییەکی لەدەستداوە بۆ کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک.

د. محەمەد ئه‌حمه‌د، دووپاتیدەکاتەوە: "راستە هەوڵی گۆڕانکاری هەیە بۆ تێکدانی نەزاهەتی هەڵبژاردن، بەڵام بڕوا ناکەم بەو شێوەیە بێت کە لە راگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت و (پشت بەخوا) و بەهەوڵی هەموو لایەک رێگە نادەین ئەو هەوڵانە سەر بگرێت، ئێمە بەپێی ئەو دەنگ و داتایانەی هەمانە بەڵێ چوار کورسیمان هەیە".

د. محەمەد ئەحمەد وتیشی: "لەسەر ئاستی بەغدا و هەرێم لە هەوڵ و پەیوەندیداین، بۆ ئەوەی پاک و بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن بپارێزرێت کە لەسەرەتاوە بەوجۆرە بوو".

د. محەمەد ئەحمەد، ئەوەشی وت: "هەموو رێگایەکی یاسایی و شارستانی سیاسی دەگرینەبەر بۆ پاراستنی دەنگەکانمان، بێدەنگ نابین لە یەک دەنگ هەموو داتاکانمان کۆ کردوه‌تەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و سیاسی و شارستانی".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سکاڵای تۆمارکردووە لە کۆمسیۆن؟ د. محەمەد ئەحمەد دەڵێت: "جارێ هێشتا کاتی سکاڵا تۆمارکردن نیە چونکە هێشتا راگەیاندنی ئەنجامەکان سەرەتایین و هێشتا پەسەند نەکراوە، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەو کات کۆمسیۆن ماوەیەک رادەگەیەنرێت و دەبێت سکاڵا تۆمار بکرێت ئێمە بۆ ئەو کاتەی وادەی یاسایی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەرمان کرابێت".

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئه‌نجام درا، تیایدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان توانی چوار كورسی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام كورسیه‌كیان له‌ دهۆك هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره‌ له‌گه‌ڵ كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان.


AM:09:29:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت