حكومه‌تی عیراق كاركردن به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی راده‌گرێت

‌ناسنامەیەکی باری شارستانی عیراقی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، هەر کات رێژەیەکی‌ زۆر لە هاوڵاتیان بوونە خاوەن کارتی‌ نیشتیمانی‌، کارکردن بە ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ رادەگیرێت.


خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە بەبەردەوامی کار دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەی‌ هاوڵاتیان بۆ دەرهێنانی‌ کارتی‌ نیشتیمانی‌.

ئاماژەی بەوەشدا: ''هەر کاتێك ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان بوونە خاوەنی کارتی نیشتیمانی، کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی رادەگیرێت".

مەحنا باسی لەوەشکردوه‌، بەپێی زانیاری و لێکدانەوەی شارەزایانی وەزارەت چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ئەنجامبدەن و ببنە خاوەنی ئەو کارتە.

کارتی نیشتیمانی بەڵگەیەکی فەرمیە و لەھەموو پارێزگاکانی عیراق و کوردستان و گشت دامودەزگاکانی حکومی و ئەھلی کاری پێ دەکرێت.

کارتی نیشتیمانی تەنھا جێگای "رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی" دەگرێتەوە، ئەم کارتە لەرۆژی دەرچوونیەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ کاری پێ دەکرێت.


AM:08:41:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 9992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت