200 ملیار دیناره‌كه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم


وێستگه‌ نیوز ـ
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم دەرکرد، ئەمڕۆ پارەکە گەیشتە هەرێمی كوردستان.


ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم وتبووی، لە 25ی هەموو مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە تا ئێستاش بەردەوامە سەرەڕای تەواوبوونی هەفتەکە.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی مووچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین مووچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.


AM:11:19:04/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت