کۆمەڵی دادگەری: لەو بازنانەی كاندیدمان نیە، ڕێنمایی دەدەینە دەنگدەرەكانمان چۆن دەنگ بدەن

‌رێبوار حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

وێستگەنیوز-


ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی ئەوە دەکات رێژەی دەنگ و کورسییەکانی زیاد بکات، بەوپێیەی "نوێنەرەكانمان لەبەغدا بەڵێنەكانیان جێبەجێكردووە، هەروەها لەو بازنانەی كاندیدشمان نیە، ڕێنمایی دەدەینە دەنگدەرەكانمان کە چۆن دەنگ بدەن".

رێبوار حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، "چاوەڕێی ئەوەین، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانمان زیاد بكات‌و كورسی زیاتر بهێنین، چونكە نوێنەرەكانمان لەبەغدا بەڵێنەكانیان جێبەجێكردووە، نزیكایەتیشمان لەگەڵ خەڵك و چین و توێژەكان پاراستووە."

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رەنگە هەوڵدرابێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانیەتی لایەنە ئیسلامییەكان پێكبهێنرێت، بەڵام نە ئێمەو نەهێزە ئیسلامییەكانی تر، بازنەكانمان پڕ نەكردووەتەوەو لەهەموو بازنەیەك كاندیدمان نیە. وەک کۆمەڵ لە (5) بازنە، كاندیدمان هەیە، بۆ ئەو بازنانەشی كاندیدمان نیە، ڕێنمایی دەدەینە دەنگدەرەكانمان چۆن دەنگ بدەن."

رێبوار حەمەد ئەوەشی خستوەتەڕو، "لەبارەی ئەوەی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ یەكێتی هەیە بۆ بازنەكانی هەڵبژاردن، ئێمە لە 5 بازنە كاندیدمان هەیە، لە وادەی خۆیدا، قسەمان بۆ دەنگدەرەكانمان دەبێت، هەروەها ئەوانەی ساختەكاری دەكەن، هێزە حوكمڕانەكانن‌و متمانەیان بەدەنگی خەڵك نەماوە".


PM:08:33:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو