نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز ـ
​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئه‌یلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 81 سەنتە.



هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە كه‌ ئێستا له‌و نرخه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:08:26:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو