پۆلیسی هەولێر: کەسێکمان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد



وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمشەو هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس کەسێکیان بەتۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.

ئەوەش هاتووە، تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەشێک لە کەلوپەلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیرا.


PM:11:46:18/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت