ئومێد سەباح: گرنگە بابەتی خاک لەگەڵ عێراق یەکلابکەینەوە

‌ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوررستان

وێستگە نیوز_
    
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دەڵێت، " لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پێویستە نوێنەرایەتییەکی کارامان هەبێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن"، دەشڵێت، "گرنگە ئەمجارە بابەتی خاک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یەکلا بکەینەوە".


ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوررستان ئەمرۆ 15ی ئەیلوول. بە پێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری وتووە، "هەموو هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق خاوەن مافە، دەتوانن ئەو مافە لە رێگەی نوێنەرەکانی خۆیانەوە فەراهەم بکەن، بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەرەکانیان بنێرنە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی لە رێگەی دەرکردنی یاسا و چاودێرییەکی باش، مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگەڕێنرێنەوە".

وتیشی، "دەبێ لە خولی داهاتوو نوێنەرایەتییەکی کارامان لە پەرلەمانی عێراق هەبێت، چونکە هەموو کێشەکان لەوێ یەکلایی دەبنەوە، وەک کورد تا یەکدەنگ بین پێگەمان بەهێزتر دەبێت و دەتوانین مافەکانی خۆمان فەراهەم بکەین".

ئە ئاماژەشی بەوەکردووە، "بە هەبوونی نوێنەرایەتییەکی بەهێزی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانرێت شوناسی ناوچە کوردستانییەکان بپارێزرێت، رێگری بکرێت لە هەر یاسایەک کە لە پەرلەمان دژی ئەو ناوچانە دەربچێت، بۆیە گرنگە ئەمجارە بابەتی خاکیش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یەکلا بکەینەوە".





PM:03:50:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت