هەرێم کەمال ئاغا: کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی نابێت
هەرێم کەمال ئاغا
وێستگه نیوز ـ
هەرێم کەمال ئاغا، کاندیدی یەکێتی لە هاوپەیمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، رایگه‌یاند، كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی نابێت، ده‌شڵێت: "خه‌ڵک یه‌كێتی خۆشده‌وێت و به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵكی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه هیچ به‌دیلێكی تر نییه".
هەرێم کەمال ئاغا، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و گۆڕان به‌یه‌كه‌وه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و گۆڕان كۆمه‌ڵێک رابردووی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش، كاری هاوبه‌ش، دیدی هاوبه‌ش بۆ ئاینده‌ی عیراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بێگومان هه‌موو ئه‌وانه وایكردووه ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه دروست ببێت، بتوانرێت بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕووی پارێزه‌ریی ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌شی خۆشیان یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێكی گه‌وره بوون لەبەدەستهاتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌تایبه‌تی له ده‌ستووری عیراق هه‌یه و تۆمار كراوه یان ده‌سته‌به‌ركراوه ده‌توانیین بڵێین ئه‌و قوربانی و خه‌بات و ئه‌و ماندوبوونانه‌ی كه له رابردوو كراوه بوه‌ته به‌شێکیان وه‌ك مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌ستوور ده‌توانێت وه‌ك مێژوویه‌ک و سه‌روه‌رییه‌ک جێگیر كراوه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ده‌توانیین بڵێن بشكی شێر به‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌وێت، ئێمه‌ش له‌و خوله‌ی رابردوو هه‌رچه‌نده به‌هۆی كێشه‌ی كۆرۆنا و به‌هۆی كێشه‌ی خۆپیشاندان و به‌هۆی كۆمه‌ڵێک كێشه كه عیراق رووبه‌ڕووی بوویه‌وه نه‌یتوانی ئه‌م خوله وه‌ك پێویست كاره‌كانی خۆی بكات وه‌ك خولی په‌رله‌مانی هه‌م خوله‌كه ته‌واو نه‌بوو له‌ڕووی كاته‌وه هه‌م به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بووین بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووین".
"بۆ مه‌سه‌له‌ی دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌عریب كه بیرۆكه‌یه‌ک هه‌بوو له‌لایه‌ن هه‌ندێک خه‌ڵكی شۆڤێنی له بابه‌تی پارێزگاری موسڵ به‌وه‌كاله‌ت هه‌ندێک بیروبۆچوونی ناته‌ندروست هه‌بووه به‌رامبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ڕابردوو به‌زوڵم هاتونه‌ته سه‌ر گونده كورده‌كانی ته‌عریب كرا‌و به‌ڵكو ئه‌وانه توانیمان ڕێی لێبگرین، له مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئاسایشی كوردستان به‌شێک بووه له‌كار و به‌رنامه و پلان"، هەرێم کەمال ئاغا، کاندیدەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانی کوردستان وایوت.
هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت: "كورد له پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ عیراق و به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكین له عیراق ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی چاودێرێیه یان كاری ئه‌ندامی په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی عیراق یاسادانانه بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، چاودێریكردنه له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆیه ده‌توانرێت له‌م بواره‌وه چاودێرێكی باش بین بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانی بێ به‌ش نه‌بێت، له شایسته داراییه‌كان و ساڵانه له مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی عیراق بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌نگی نیشتیمانیدا له سوپا بۆنموونه من كارم له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد بێبه‌ش نه‌بین به‌پێی مادده‌ی 121 له ده‌ستووری عیراق سوپای عیراق كه سوپای هه‌موو خه‌ڵكی عیراقه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت هاوسه‌نگی نیشتیمانی هه‌بێت، هەروەها له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیشدا له‌حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت ئه‌و هاوسه‌نگیه هه‌بێت، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد ئه‌وه ئه‌ركمان بووه".
هەروەها وتیشی: "كاتێک بۆنموونه یاداشتنامه‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌كان له رابردوو واژۆ كراوه بۆ مه‌سه‌له‌ی گۆڕانكاری له ده‌ستوور بۆنموونه هه‌مووار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئێمه كارمانه ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی عیراق بێت ره‌زامه‌ندبین نه زیان به به‌سره و نه زیان به هه‌رێمی كوردستان بگات یان له‌سه‌رخواستی هه‌ندێک لایه‌ن كه بیه‌وێت زیان به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتیه‌ت بدات یان زیان به ئازادییه‌كان و پێكهاته‌كان بدات، ئێمه وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی له رابردووش باوه‌ڕمان وابووه له هه‌رێمی كوردستانیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كان، ئاینه‌كان ئه‌وانه لای ئێمه له‌به‌شی پێشه‌وه بووین بۆ به‌رگری كردن وه‌کپارێزه‌رێک بۆیه ئێستاش له‌م خوله‌ی دێت به هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140 كه مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه نا‌توانیین بڵێین له رابردوو هیچ نه‌كراوه به‌ڵكو كاری زۆر كرا له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی هاتبوون پاره‌یان پێدرا و گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ئینجا ئێمه ئایا له داهاتوو چی ده‌كه‌ین بێگومان به‌شێک ده‌بین له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی وه‌ك كورد به گشتی و ئێمه‌ش وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستان له‌هه‌ر كوێیه‌ک ببێته مایه‌ی پێشێلكردنی ده‌ستوور ببێته مایه‌ی بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه بێگومان كورد هه‌مووی هه‌ڵوێستی ده‌بێت بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستان رووبارێک قوربانیمان له‌و پێناوه داوه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و ئه‌م مافانه‌مان له ده‌ستور و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌كو پارێزه‌رێک بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێگومان ئه‌وا له ریزی پێشه‌وه ده‌بین".
هەرێم کەمال ئاغا، دەڵێت: "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپه‌یمانی كردووه بێگومان ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه قۆناغێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێک ئێمه ده‌ڵێین به‌یه‌كه‌وه به‌هێزین وه‌كو دروشمی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه، كورد داخوازه له به‌غداد هه‌مووی یه‌كڕیز بێت، ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری یه‌كێتی سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن چ له‌ده‌ره‌وه وه‌كو گله‌یی خه‌ڵک به‌گشتی له شه‌قام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ربابه‌تێک چ حكومه‌ت بێت یان ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت چ ناوخۆمان بێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵک ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووه، خه‌ڵک لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به ده‌ستێكی ئامان ده‌بینێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆیه ئێمه پێمانوایه كورسیه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ن وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی داهاتوو كه بۆ په‌رله‌مانی عیراقه".
هەروەها وتیشی: "خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌م راسته‌یه ده‌زانێت كه له رابردووش وه‌ك یه‌كێتی له‌ژێر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه جه‌نابی مام جه‌لال بۆ پێكه‌وه ژیان وه‌ك پارێزه‌ێكی راسته‌قینه‌ی ده‌ستوور و خه‌ڵكی عیراق و كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌مان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه ئێستاش یه‌كێتی گۆڕان له‌ژێر ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و ره‌وانشاد كاک نه‌وشیروان".
هەرێم کەمال ئاغا، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەندێک دەڵێن یەکێتی و گۆڕان کارنەما بەیەکتری نەکەن دوای ئەوەش هاوپەیمانیان بەست، لە وەڵامدا (ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) وتی: "نه‌خێر ئه‌وه‌ی له رابردوو به‌هه‌ر هۆكارێک بێت كێشه و ململانی بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ ویستی خه‌ڵكی گۆڕان و یه‌كێتییه ویستی خه‌ڵكی ئه‌و مێژووه هاوبه‌شه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه قوربانی زۆریان داوه له‌پێناو خاک‌و خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ویسته‌یه كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوولایان له لیستێک كۆده‌بنه‌وه كه دیدو بۆچونی هاوبه‌ش و ئاینده‌ی هاوبه‌شیان پێكه‌وه‌یه، ئه‌مه داخوازی خه‌ڵكه بۆیه پێمانوایه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان لیستی خه‌ڵكی كوردستانه و لیستێكه كه ده‌بێته زیاتر زه‌مانه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ بژێوی خه‌ڵک بۆ مووچه و بۆ شایسته داراییه‌كان بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان".
"لیستی هاوپه‌یمانی پێیوایه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له به‌غدا نه‌ک له هیچ وڵاتێكی تر و ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له رابردووش پێمان وابووه ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه نه‌خشه رێگا بووه بۆ كاره‌كانمان بۆیه ئه‌م لیسته متمانه‌ی خه‌ڵكی پێده‌درێت، لیستێک ده‌بێت له ئاست خه‌بات و قوربانی به‌رپرسیارێتی، ئێمه‌ش له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتی ده‌بێت". هەرێم کەمال ئاغا وادەڵێت.
سەبارەت بە پێشبینی بۆ رێژەی کورسییەکانی کورد لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عیراق؟ هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت: "رێژه‌ی كورد له‌م سێ پارێزگایه له‌م 12 بازنه‌یه جێگیره، كه 45 كورسی رێژه‌یه‌كی جێگیره له‌م سێ پارێزگایه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوک له خانه‌قین له دیاله له موسڵ تا شنگال و ئه‌م ناوچانه كورد بۆنموونه كورد له موسڵ 1/3 ی كورسیه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت له كه‌ركوک هه‌میشه كورد نیوه زیاتر توانیویه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت، له پارێزگای دیاله كورد هه‌میشه كورسیه‌کیان دوو كورسی هێناوه واته وه‌ك باسمكرد له هه‌ندێک قه‌زا زۆرینه كورده له هه‌ندێک نیوه به نیوه‌یه ئه‌مانه‌ش له‌هه‌ندێكجار سه‌رده‌كه‌وێت له هه‌ندێكجار به‌هۆی هه‌ندێک ڕێككه‌وتن یان لێتێگه‌یشتن رێژه‌كان بگۆڕێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت ئینجا كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه لایه‌نه‌كانی تری سیاسی هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵک زیاتر متمانه به‌و هێزانه ده‌كات كه به‌پێی مێژوو و ڕابردوو و له داهاتووش سه‌نگی قوڵی سیاسی پێویسته بتوانرێت پارێزه‌رێكی ڕاسته‌قینه بێت هه‌روه‌كو چاودێرێكی دروستی سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانیشمان و مافه‌كانیشمان بێت".
دەربارەی کاریگەری کێشە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی حزبەکەی لەسەر رێژەی دەنگەکان و کاریگەری لەسەر دەنگدەری یەکێتی؟ هەرێم کەمال ئاغا وتی: "یه‌كێتی رێكخراوێكی سیاسی جه‌ماوه‌رییه هه‌میشه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌قوربانی و به خوێن و فرمێسک ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام بووه بۆیه خه‌ڵک یه‌كێتی به هی خۆی ده‌زانێت به‌رپرسیارێتی یه‌كێتی له‌سه‌ر خه‌ڵكی خواره‌وه بووه له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆی بووه بۆیه ئه‌م كێشانه به‌وشێوه‌یه كاریگه‌ری ناكات، هه‌موومان پێمان ناخۆشه، خه‌ڵک پێی ناخۆشه، بەڵام خه‌ڵک یه‌كێتی به زه‌روریه‌ت ده‌زانێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوسه‌نگی بۆ به‌غدا بۆیه خه‌ڵک یه‌كێتی خۆشده‌وێت و به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵكی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه هیچ به‌دیلێكی تر نییه."
AM:10:56:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت