دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکێتییەکی بەهێز تاکڕەوی بڕیاردان لە کوردستان ناهێڵێ

‌دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

وێستگە نیوز_

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەڵێت، "یەکێتییەکی بەهێز تاکڕەوی بڕیاردان لە کوردستان ناهێڵێ"، دەشڵێت، "دەمانەوێ دەنگی راستەقینەی هەولێر و هەولێرییەکان بین".


دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی هاوپەیمانی لە هەولێر ئەمرۆ سێشەممە، راشیگەیاند، "دەمانەوێ دەنگی راستەقینەی هەولێر و هەولێرییەکان بین، دەبێ هەولێرییە رەسەنەکان نوێنەرایەتی خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی هەولێر بکەن".

ئەم وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە مەراسیمی ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانی لە بازنەی 2و 3ی هەولێر ئاماژەی پێدان.

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەشی وت، "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق پێویستی بە یەکێتییەکی بەهێز هەیە و بە دەنگدانتان دەتوانین بەهێزبین و باڵانسی هێز لە کوردستان راست بکەینەوە، کە باڵانسی هێز راست کرایەوە، تاکڕەوی لە بڕیاردان نامێنێت و یەکێتی بە سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی مام جەلال دەتوانێ چارەسەری کێشەکان بکات".


PM:08:12:14/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت