عومەری سەید عەلی سوپاسی پارتی ده‌كات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگە نیوز-
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رامبه‌ر په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی پارتی ده‌كات.
له سوپاسنامه‌كه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا بۆ پارتی هاتووه، ''هیوادارین ئه‌م یاده هۆكاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانمان و یه‌كڕیزیی زیاتری لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاونیشتمانیان.''
ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌یامی پیرۆزباییی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشت به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه، به ناوی خۆمان و هاوڕێیانم له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاس و پێزانیتان ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌م یاده هۆكاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانمان و یه‌كڕیزیی زیاتری لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت، له عێراق و هاوكاتیش به خوێندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و ده‌رفه‌ته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ پێشخستنی چاكسازیی گشتگیر له ناوخۆی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی نیشتمانی له ناوخۆدا به‌هێز بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه داكۆكی له ماف و ده‌ستكه‌وته سیاسی و یاسایی و دارایییه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا بكه‌ین.
جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاونیشتمانیان.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
27ی ته‌مووزی 2021
PM:06:44:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 8464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت