كچه مۆدێلێكی سعودی: ئاگاتان له مێرده‌كانتان بێت
وێستگه نیوزـ
كچه مۆدێلێكی سعودی كه به‌ناوی "مۆدێل ئاش ناسراوه" به ڤیدۆیه‌كی تر هه‌رای خستنه‌وه ناو سۆشیال میدیا و ده‌ڵێت "هەموو پیاوێک حەز دەکات ببم به‌ژنی".
مۆدێل ئاش كچێكی سعودیه و له‌دایك و باوكێكی سعودی له‌دایكبووه، له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌ب ده‌وترێت كه ئه‌و كچه ته‌مه‌نی له 20 ساڵیدایه و ناوی ته‌واوی نازانرێت، ئه‌م كچه ئێستا نیشته‌جێی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه و دایك و باوكی بێبه‌ری بونی خۆیان له‌و كچه‌یان راگه‌یاندوه.
مۆدێل ئاش به‌وه ناسراوه كه قسه‌ی سه‌یر به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كات و له یه‌كێك له پۆسته‌كانیدا وتبوی كه ئاماده‌یه شوو به پێنج پیاو بكات.
له نوێترین پۆستیشدا مۆدێل ئاش به كچان ده‌ڵێت "كچه حه‌سوده‌كان با پێتان بڵێم، پیاو نیه حه‌ز نه‌كات من ببم به ژنی، ئه‌وانه‌ش كه ژنیان هه‌یه ده‌یانه‌وێت من به‌سه‌ر ژنه‌كانیان بهێنن، ئێ قه‌یچێكه خۆ شه‌رع رێگه‌ی به چوار ژن داوه، كه‌واته ئاگاتان له مێرده‌كانتان بێت".
PM:07:09:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 26888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت