هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 38 ئۆپراسیۆنی ئەنجامداوە

‌هێرشی ئاسمانی

وێستگە نیوز-

وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، 38 ئۆپراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.


واین مارۆتۆ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 38 ئۆپراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە، کە لە میانی ئۆپراسیۆنەکاندا، رێگریی لە 27 تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە ھاوڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.


PM:04:25:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو