وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری کوژرانی خێزانە کوردەکە ئاشکرا دەکات
وێستگه نیوز ـ
لەبارەی کوژرانی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکەوە، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، "رووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد-تورکەوە نییە و کێشەیەکی خێزانیی 11 ساڵەیە و تیمەکانمان لەنزیکترین کاتدا دەتوانن بکەرانی رووداوەکە دەستگیر بکەن".
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا لە شارۆچکەی ماناڤگات-ی سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، رووداوی کوژرانی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکە، هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد-تورکەوە نییە و ئەوە کێشەیەکی خێزانییە.
وەزیری ناوخۆی توركیا باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی خێزانی 11 ساڵەوە هەیە و تیمەکانیان دەتوانن لە زووترین کاتدا بکەران دەستگیربکەن و بۆ ئەو مەبەستەش، هێزە ئەمنییەکانییان دەستییان بە بەدواداچوونەکانیان کردووە و بەم نزیکانە رادەستی یاسایان دەکەنەوە.
دوێنێ، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تەرمی حەوت کەسی خێزانێکی کورد لە ماڵێکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دهست كهوتوون، رووداوەکە له ناوهندی شارۆچکەی مەرام سهر به پارێزگای كۆنیا بووە و ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
PM:12:30:31/07/2021
ئهم بابهته 16040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت