داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عیراق و كوژراو و بریندار هه‌یه
وێستگه نیزو ـ
چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی سوپای عیراق له باكوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سێ سه‌ربازیان كوشت و سیانی دیكه‌شیان بریندار كرد، عه‌قیدێكی پێشمه‌رگه‌ش زانیاری زیاتر ده‌دات.
عه‌قید سه‌ردار مالومه‌یی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌ی كۆكز به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر یه‌كی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له واده‌ی عه‌وسه‌ج و حه‌لوان هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی سوپای عیراق و سێ سه‌ربازیان كوشت و سیانی دیكه‌شیان بریندار كرد.
وتیشی: "كاتێك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی له جه‌له‌ولاوه ویستوویه‌تی به‌ده‌م سه‌ربازانی بازگه‌كه‌وه بچێت ته‌قه‌ی لێكراوه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كوژراوه و پزیشیكێكیش بریندار بووه.
ئه‌و عه‌قیده‌ی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و ناوچه‌یه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه پێشمه‌رگه لێی كشاونه‌ته‌وه و حه‌شد و سوپای عیراقی لێ جێگیركراون.
لەماوەی رابردوودا، چەکدارانی گروپی داعش لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە هێرشیان دەکردەسەر سوپای عیراق، هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشییان پێکهێنا و لەماوەی رابردووش‌دا ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان دژ بە گرووپی چەکداری داعش ئەنجامدا.
AM:11:40:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت