چەمچەماڵ؛ لە ڕووداوێكی ھاتوچۆدا كەسێك گیانی لە دەستدا


وێستگە نیوز-

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان تەکییەی جەباری-ناحییەی قادر کەرەم، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیاند، رووداوەکە لەرێگای نێوان ناحییەی جەباری-ناحییەی قادرکەرەم بووە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی 23 ساڵانە و لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی رووداوەکەی پێنج کەسیش بیرنداربوون، کە کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٤ ساڵاندایە و بەهۆی سەختی برینەکەشییانەوە، دوو لە بریندارەکان رەوانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 386 هەزار و 214 سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو 897 رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش 432 کەس گیانیان لە دەستداوە.


AM:10:51:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو