بكوژی چالاكوانه‌كه‌ی به‌سره ده‌ستگیر كرا
عەلی کەریم و فاتیمەی دایکی
وێستگە نیوز-
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره بكوژی ئه‌و كوڕه چالاكوانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
په‌یامنێری ئاژانسی روسیاتوده‌ی له عێراق رایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2021 بكوژی عه‌لی كه‌ریم چالاكوانی شاری به‌سره‌یان ده‌ستگیر كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان تائێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
عه‌لی كه‌ریم كوڕی فاتیمه به‌هادلی، چالاكوانی مافی مرۆڤه له شاری به‌سره و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی فیرده‌وسه له‌و شاره، ساڵی رابردوو فاتیمه له‌لایه‌ن رێكخراوی Frontline Defenceه‌وه خه‌ڵاتی له‌بواری به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ پێ به‌خشراوه و یه‌كێكه له دیاترین 5 خانمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ بدرێت.
PM:06:37:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت