ئاهه‌نگی كچان و کوڕان له به‌ریتانیا ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كه‌مكرایه‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌شدا فیستڤاڵه تێكه‌ڵه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه.
بۆ فیستیڤاڵێكی موزیك نزیكه‌ی 40 هه‌زار كوڕ و كچی به‌ریتانی روویان له ده‌شتاییه‌كانی هێنهام پارك كرد و به كۆڵه‌پشت و كه‌لوپه‌لی پێویسته‌وه خێمه‌یان بۆ مانه‌وه و به‌شداریكردن له فیستڤاڵێكی چه‌ند رۆژه هه‌ڵدا.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ساڵی 2019ه‌وه فیستڤاڵه گه‌وره‌كان قه‌ده‌غه كراوه و دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان، ئه‌مه یه‌كه‌م فیستڤاڵی گه‌وره‌یه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ك تاقیكردنه‌وه رێگه‌ی پێداوه.
فیستڤاڵه‌كه 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت و مه‌رجی رێگه‌پێدان ئه‌وه‌یه كه كچ و كوڕه به‌شداربوه‌كان پشكنینی كۆرۆنایان پێ بێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گه‌تیڤه، یان ده‌بێت به‌شداربوو هه‌ردوو ژه‌می یه‌كێك له ڤاكسینه‌كانی وه‌رگرتبێت.
PM:02:35:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 12200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت