پۆلیسی سلێمانی: دەستمان بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا 11 جۆر چەکدا گرتووە

‌چەکە دەستبەسەردا گیراوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ ژێر بڕیاره‌كانی قوباد تاڵه‌بانی، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر حه‌وت ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و 11 پارچه‌ چه‌ك و 150 له‌زگه‌و په‌رده‌ی ره‌ش بگرن.



پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی دوو رۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

له‌ باره‌ی بابه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كاندا هاتووه‌:

11 چەك لە جۆری (دوو كڵاشینكۆف و نۆ دەمانچە).

7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا.

150 لەزگەو پەردەی رەش.
 
بڕێك دەرمانی رێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ.

ئه‌وه‌شی باسكردووه‌: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام رەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت.


PM:02:08:26/07/2021








ئه‌م بابه‌ته 6860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو