خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌كان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێکی نوێی مووچەی ئاراستەی گەنجینەکان کردووە و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچە بە بێ لێبڕین وەردەگرن. ئەمەش دوای یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژدێت حکومەتی هەرێم مووچە بە بێ لێبڕین دابەشدەکات.
لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عيراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت".
به پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، دارایی و ئابوور، یه‌كه‌كانی 70 و 80، ره‌گه‌زنامه، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و لیوای نه‌وت.
رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیدانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش و ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی دووشه‌ممه 2ی ئابی 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
PM:01:14:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 15020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت