عومەرى سەید عەلی: ئەمە بەرهەمی ئەو هەوڵە بوو مام جەلال و كاك نەوشیروان هەوڵیان بۆدا


وێستگه‌ نیوز-
رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەداهاتوودا بە گیانی برایانە هەردوولامان بەیەك دەنگ لەبەغدا و هەرێم سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و خزمەتی گیانی بەگەلەكەمان بكەین.

عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەراسیمی ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتیی و گۆڕاندا رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەرهەمی زنجیرەیەك كۆبوونەوەو لێتێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوولادا.

وتیشی: تا بتوانین پێكەوە نێوماڵی كورد بەهێزتر بكەین و پێكەوە كار بكەین بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە گەلەكەمان، ئەمڕۆش كە رێككەوتنەكەمان ئیمزا دەكەین بەخۆشحاڵییەوە دەڵێم كە ئەمە بەرهەمی ئەو ئامانج و هەوڵە بوو كە هەریەك لەسەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان بوو كە هەوڵیان بۆداو داڕێژەری ئەو رێككەوتنە بوون كە ئەمڕۆ بەرهەمەكەی پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانە.

رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دڵنیام لەداهاتودا بەگیانی برایانە هەردوولامان بەیەك دەنگ لەبەغداو هەرێمی كوردستان سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و خزمەتی زیانی بەگەلەكەمان بكەین.


PM:05:05:20/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو