به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نانجۆكێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌نجێك گیانی له‌ ده‌ستدا

‌شوێنی تەقینەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌نجێك گیانی له‌ ده‌ستدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووریش رایدەگەیەنێت کە رووداوەکە خۆکوژی بووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ روویداوه‌، گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی رۆیشتوه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دووباخه‌وانی لێبوه‌ دوای  سڵاو كردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌.

ئاسایشی شاره‌زوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ كه‌سێكه‌ به‌ناوی  (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌، رووداوه‌كه‌‌ رووداوێكی خۆكوژی بووه‌ و له‌ رێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه‌ بووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه‌".



AM:11:14:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت