یەکێتی و گۆڕان: دۆخی کوردستان پێویستی بە نزیکبوونەوەی هەردوولامان هەیە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگە نیوز-
بە میوانداری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی، وەفدێکی یەکێتیی و گۆڕان ئەمرۆ یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021. لە دەباشان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، "ھەردوولا ھاوڕابوون کە کێشە ھەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا ھەیە و پێویستە ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان".
ھەروەھا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا و لەسەر بنەماى رەوشی هەنوکەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوکردن و رێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوەکرا.
هاوکات، باسیش لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کرا و چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەى کە ماون و پێویستە جێبەجێ بکرێن و پەیوەستن بەدام و دەزگاکانی حکومەت، هاوکات پێشنیاریش کرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان کەئەمەش رەنگدانەوەى باشى دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی کوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
PM:08:13:13/06/2021
ئهم بابهته 3372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت