به وێنه.. مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
دیمەنێک لە گردبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان
گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ستیپێكرده‌وه و ئه‌مڕۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ له سه‌ید سادق داوای دامه‌زراندنیان كرد.
هەنا شەوکەت، مامۆستای وانەبێژ به وێستگە نیوزی راگه‌یاند: ئەوان بەشێکی سەرەکی کەرتی پەروەردەن، هاوشانی مامۆستانی فەرمی لەناوەندەکانی خوێندن دەوامدەکەن، بەڵام بەتەواوی پشتگوێخراون، بۆیە داوا دەکەن بەگرێبەست یان بەفەرمی دامانبمەزرێنن.
ئەو مامۆستایانە لە گردبونەوەکەیاندا دروشمی بەڵێ بۆ دامەزراندن یان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن-ی بەرزکردەوە.
مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە و بە فەرمی دانەمەزراون، کە لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:01:27:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت