سەلەفییەکان بە چەقۆ و قەمە چەند کەسێکیان بریندار کرد
وێستگەنیوز-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند لەڕۆژهەڵاتی كوردستان گروپێکی سەلەفییەكان بە چەقۆ و قەمە هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی و بریندارییان كردن.
ئەمڕۆ، شەممە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، شەوی هەینی لە شەقامی "مەل قەڕەنی" شاری سەقز گروپێکی سەلەفی بە بیانووی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان، بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەسێک و بە سەختی برینداریان کردوون..
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندلە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی مەدەنی بە سەختی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان بە ناوی "هاوڕێ مەلەکی" ناجێگیرە..
ئەمە جاری یەکەم نییە گروپی سەلەفییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن و پێشتریش بە هەمان بیانوو لە شاری مەریوان ئەو کارەیان کردبوو.
PM:05:04:15/05/2021
ئهم بابهته 10772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت