وێستگە نیوز-
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەکشەممەدا دەرگای قوتابخانەکان بە رووی قوتابیاندا دەکرێنەوە.
عیسا حسێن، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان لە لێدوانێکی تایبەتدارایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە و خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت، خوێندن بەپێی بەرنامە و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەوام بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەبێت.
PM:11:46:14/05/2021
ئهم بابهته 13984
جار خوێنراوهتهوه