مەحمود ئەحمەدی نەژاد دەرکەوتەوە

‌مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران

وێستگە نیوز-

سەرۆکی پێشووی ئێران جارێکی تر خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی شەشی داهاتووی ئەو وڵاتە کاندید کردەوە، ئەمەش بەهێزکردنی ڕێبەرایەتی توندڕەوەکان هاوکاتی وتووێژی توند لەگەڵ ڕۆژئاوادا زیاد دەکات.


بە پشتیوانی لایەنگرانییەوە مەحمود ئەحمەدی نەژاد بە ڕێپێوان بەرەو نێوەندی ناونوسکردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕۆشت و لەوێ ناوی خۆی تۆمارکرد. بەر لەوەی قسەکانی بۆ پەیامنێران دەستپێبکات دەستی خۆی بەرزکردبووەوە وەکو ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتن.

ئەو وتی، " ئامادەبوونی من ئەمڕۆ لێرە بۆ ناونوسی بەهۆی داواکاری ملیۆنان بەشداربووی هەڵبژاردنە"، وتیشی ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، " بارودۆخی وڵات لەبەرچاوگیراوە و پێویستی بە شۆڕشێک هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکەدا".

لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەحمەدی نەژاد هەوڵی داوە وێنای خۆی لە کەسێکی توندڕەوەوە زیاتر بۆ کاندیدێکی میانەڕەو بگۆڕێت و ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت بۆ خراپ بەڕێوەبردنی وڵات.

ئەحمەدی نەژادی کە نکوڵی لە هۆلۆکاست دەکات، پێشتر لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئییەوە لە ساڵی 2017 ڕێگەی خۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی لێگیرا، هەرچەندە هەر خۆی ناونوس کرد. پاشان ئەنجومەنی شورا ڕەتییان کردەوە.

خامەنەئی دەڵێت، دژایەتی خۆپاڵاوتنی هیچ کاندیدێک ناکات، هەرچەند لەوانەیە هێشتا ئەنجومەنی هەڵبژاردن بەربەست بۆ کاندیدکردنی ئەحمەدی نەژاد دروست بکات. لە هەر بارێکدا، گەڕانەوەی ئەم کەسایەتییە پۆپۆلیستە بۆ ناو پێگەی سیاسی، رەنگە ببێتە هۆی هاندانی زیاتری ناڕەزاییەکان لە نێوان ئەو توندڕەوانەی کە دەخوازن هەڵوێستێکی توندتر دژ بە ڕۆژئاوا بە تایبەتی ئیسرائیل و ئەمەریکا بگیرێتە بەر.

ڕۆژی سێشەممە پرۆسەی تۆمارکردنی کاندیدەکان لە ئێران دەستیپێکرد، هاوکاتی ناڕوونی لەمەڕ بەرنامەی ناوکی ئێڕان و وتووێژەکان لەسەر ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا.

سەرۆکی ئێستای ئێران حەسەن ڕۆحانی ناتوانێت جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە بەهۆی سنوورداربوونی تێرمی سەرۆکایەتی، لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان تەنها یەک مانگی ماوە هیچ کەسێک لە نێو ئەو هەمو کەسەی کە خواستی خۆ کاندیدکردنیان دەربڕیوە پشتیوانییەکی زۆری بۆ نەبینراوە. هەروەها واشدیارە خەڵکی زۆر بەپەڕۆش نین بۆ دەنگدان بەهۆی سزا ئابورییەکان و پەتای کۆرۆناوە. هەرچەندە، زۆر کەس لەو بڕوایەدان بۆچوونی توندڕەوانە لە وڵاتەکەدا زیادی کردووە تەنانەت لە کاتێکیشدا کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هەوڵ دەدات ڕێگە چارەیەک بۆ وابەستەبوون بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەوە بدۆزێتەوە.

هەر کەسێک لە 18 ی مانگی شەش دەسەڵات لە ڕۆحانی وەربگرێت، کە کەسێکی تا ئەندازەیەک میانڕەوە چارەنوسی ڕێککەوتنە ناوکیەکە دەکەوێت دەسەڵاتی ئەو.

ئەحمەدی نەژاد لە میانەی سەرۆکایەتی خۆیدا وڵاتەکەی خستە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر بەرنامەی ناوکی و لە ساڵی 2009یش لەسەر هەڵبژاردنەوەی مشتومڕ لەسەری گەورەترین خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەوەتای شۆڕشی ساڵی 1979 لە وڵاتەکەدا دروست بوو.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2005 بۆ 2013 سەرۆکی ئێڕان بوو، پاشان حەسەن ڕۆحانی بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردراکە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان ئەنجام دا.


PM:06:43:12/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت