وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: ده‌بێت مافه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتی له سزادراوان وه‌ربگیرێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به میكانیزمی دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له ئه‌ستۆی سزادراواندایه بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر میكانیزمێك پێویسته گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌نجینه بكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه كه "رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌وه هه‌یه كه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، ته‌نها له لایه‌نه داراییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتیدا كورت ده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت: "هه‌ر میكانیزمێك بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له ئه‌ستۆی سزادراواندایه، پێویسته گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتی بكات، پابه‌ندكه‌ر و جێبه‌جێكراو بێت، به شێوازێك كه سامانی گشتی و مافه‌كانی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "رێکارە دادوەرییەکان و داواکارییهكانی لێبووردن کە پێشکەشی دادگاکان دەکرێن، ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه ، كه به‌پێی رێكاره یاساییه كارپێكراوه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پیاده ده‌كات".
دارایی عێراق په‌رۆشی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه چاودێرییه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، به شێوازێك كه هه‌وڵه‌كانی پاراستنی سامانی گشتی به‌پێی یاسا به‌هێزتر بكات.
AM:10:18:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت