بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی دۆلاری پێدراوی به گه‌شتیاران كه‌مكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
بانكی ناوه‌ندی عێراق رێنماییه‌كی نوێی ده‌رباره‌ی میكانیزمی دابینكردنی دۆلار بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه بڵاو كرده‌وه كه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن و بڕیاری دا پشكی هه‌ر گه‌شتیارێك كه‌مبكرێته‌وه بۆ 2 هه‌زار دۆلار.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی ته‌مموزی 2026 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی فرۆشتنی دراوی بیانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كان، بڕیار درا پشكی نه‌ختیی مانگانه‌ی گه‌شتیاران بۆ 2000 دۆلاری ئه‌مریكی كه‌م بكرێته‌وه له‌كاتێكدا پێشتر3000 دۆلار بوو.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ باشترین شێوازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌رتی بانكیدا ده‌گونجێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌م بڕیاره به‌شێكه له پاكێجێكی چاكسازیی رێكخستنی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یشتنی دراوی بیانی به هه‌مووان جێبه‌جێی ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له سه‌قامگیركردنی بازاڕی دراو و به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م رێكارانه ته‌نیا بۆ رێكخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای بانكه‌كه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا و به‌رده‌وام.
بانكی ناوه‌ندی راشیگه‌یاندووه كه هانده‌ر ده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی كارته‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی و سه‌لامه‌ت بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی گه‌شتكردن، ئه‌مه‌ش متمانه به كه‌رتی بانكی زیاتر ده‌كات و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئابووریی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:04:25:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت