نیویۆرك تایمز: ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناردنی بڕێك له دۆلاری كاشی به رێگه‌ی ئاسمانی بۆ عێراق ده‌ستپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری دوو یاریده‌ده‌ری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دوای چەند مانگێک لە ڕاگرتنی لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی لە ئێران دووربكهوێتەوە، "كاروانی ناردنی دۆلار له ئه‌مریكاوه بۆ به‌غدا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه".
حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وباره‌وه به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه كه "ناردنی كاروانه‌كانی دۆلار بۆ عێراق ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه".
هاوكات، موزهر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆلاری پشتڕاستكرده‌وه.
له مانگی نیسانی ئه‌م ساڵدا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی دۆلاری بۆ عێراق راگرت و پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی عێراقیشی له بانكی فیدراڵیی نیویۆرك هێشته‌وه.
به‌رپرسانی عێراقی له مانگی نیساندا رایانگه‌یاندبوو، واشنتۆن هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقدا هه‌ڵپه‌ساردووه.
به‌رپرسێكی عێراقی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی هێشتا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و هه‌ڵنه‌گیراون.
ئه‌م رێكاره له كاتێكدا گیرانه‌به‌ر كه عێراق له پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ‌دا بوو و ئه‌مریكاش هه‌وڵیده‌دا رێگری له‌و كاندیدانه بكات كه وه‌ك لایه‌نگری ئێران سه‌یر ده‌كران. واشنتۆن داوای له به‌غدا ده‌كرد كۆنتڕۆڵی ته‌واوی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بكات كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا ده‌جووڵێنه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا.
AM:08:30:02/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت