وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئامار و داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردووی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له مانگی نیسانی رابردوودا یه‌ك ملیار و (87) ملیۆن و (82) هه‌زار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له نیسانی رابردوودا گه‌یشته 9 ملیۆن و 884 هه‌زار و 130 به‌رمیل و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 1.087.082.000 دۆلار بوو.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت: "كۆی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو له به‌سره له مانگی نیساندا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 587 هه‌زار و 610 به‌رمیل".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كراو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه 339 هه‌زار و 64 به‌رمیل بووه.
راشیگه‌یاندووه كه‌قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كراو له كه‌ركوكه‌وه له رێگه‌ی هه‌مان به‌نده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 957 هه‌زار و 456 به‌رمیل.
PM:04:22:18/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت