نرخی زێڕ بەرزبووەوە و ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد


وێستگەنیوز_

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو و بە 765 هەزار دینارە. هەروەها عەیاری 22 ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار 800 هەزار دیناری تێپەڕاند.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 802 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و عەیاری 18 بە 655 هەزار دینار.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 655 هەزار دینار بوو.
 
هەروەەها ئەو نرخە؛ نرخی فرۆشتنە بە بێ حەقدەست، نرخی کڕینەوەش لەلایەن زێڕنگرانەوە بۆ هەر مسقاڵێک 8 بۆ 13 هەزار دینار کەمترە لە نرخی فرۆشتنی.


PM:02:30:25/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 13300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت