به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی چواری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی نیسان ته‌واو بووه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ـی نیسانی 2025، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ـی وت: "وردبینیی لیستی مووچه ته‌واو بووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق له گه‌شت بگه‌ڕێته‌وه، ئیمزای بكات و بنێردرێت".
وتیشی: "لیستی مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ده‌بوو له‌م دوو ڕۆژه‌دا بنێرن، به‌ڵام هێنده‌ی من بزانم ده‌چێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سبه‌ینێ كۆتایی به مانگی نیسان دێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
PM:03:06:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 6768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت