چیرۆكه مێژووییه‌كان / چیرۆكی (بیست)
بەهۆی کەلەڕەقیی لە دانوستانەکاندا.. ناپلیۆن عه‌رشی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لەدەستدا
بەهۆی کەلەڕەقیی لە دانوستانەکاندا.. ناپلیۆن عه‌رشی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لەدەستدا
نووسینی:
ته‌ها عه‌بدولناسر ره‌مه‌زان
وه‌رگێڕانی:
وێستگه نیوز
لە میانه‌ی
شۆڕشی فەڕەنسا 1789، کیشوەری ئەوروپا، لەژێر کاریگەریی چەندین جەنگی وێرانکەردا، ژیانی
به‌سه‌رده‌برد. له‌و كاته‌دا، چەندین هێزی ئەوروپی، بە هیوای ڕێگری‌کردن لە هەناردەکردنی
بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای شۆڕشی فه‌ره‌نسی، بەرەو ڕاگەیاندنی جەنگ دژی فەڕەنسا، جووڵه‌یان
كرد و هه‌نگاویان نا.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی شۆڕشی فەڕەنسا، به‌هۆی ئەو
کودەتایەی ناپلیۆن پۆناپارت لە ساڵی 1799دا، سەرکردایەتی کرد، کیشوەری ئەوروپا چووە
قۆناغێکی نوێوە، قۆناغێك بە هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ فراوانخوازی و سەپاندنی هەژموون
و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی دەناسرێته‌وه. هەر هێنده‌ی ناپلیۆن پۆناپارت، لە حکوومەتی
کونسوڵەکاندا، گرنگترین پۆستی وەرگرت و لە ساڵی 1804دا خۆی وەک ئیمپراتۆڕی فه‌ره‌نسا
ڕاگەیاند، کیشوەری ئەورووپا، لەژێر قورسایی و کاریگەریی جەنگه‌كانی ناپلیۆندا ده‌ژیا.
لە
ماوەی ئەو جەنگانەدا، هێزە ئەورووپییەکان، چەندین هاوپەیمانییان دژی فەڕەنسا پێکهێنا،
دواهه‌مین هاوپه‌یمانی، سەرکەوتوو بوو لە ڕووخاندنی ناپلیۆن پۆناپارت و ناچارکردنی
بە دەستبەرداربوون لە ده‌سه‌ڵات و هاتنه‌خواره‌وه‌ی له ته‌ختی ئیمپراتۆره‌كه‌ی.
به‌ڵام سەرەڕای ئەوە، ئیمپراتۆڕی فەڕەنسا، لە ساڵی 1814دا، له میانه‌ی دانوستانی
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، دوایین ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا، له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه
و ته‌ختی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی رزگار بكات. وه‌لێ له‌و كاته‌دا، دانوستانه‌كان به‌هۆی
كه‌له‌ڕه‌قی ناپلیۆنه‌وه، به بێ گەیشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی‌یان هات.
سەرەتای
شکستی ناپلیۆن
لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1813دا، سوپای
فەڕەنسا لە چوارچێوەی جەنگی "لایپزیگ/ Leipzig "، لەسەر دەستی هێزەکانی هاوپەیمانی شەشەم کە چەندین دەوڵەتی وەک ڕووسیا،
بەریتانیا، پڕوسیا، نەمسا، سوید و پورتوگالی لەخۆ گرتبوو، تووشی شکستێکی سەخت بوو.
لە ماوەی ئەم جەنگەدا، ناپلیۆن پۆناپارت نزیکەی 60 هەزار سەربازی لە نێوان کوژراو
و بریندار و دیل، لەدەستدا. هەروەها ناچار کرا، خۆی و ئه‌و هێزانه‌ی كه مابوویه‌وه،
بەرەو خاکی فەڕەنسا پاشه‌كشه بكات و بگەڕێتەوە.
سه‌روه‌ختێك
ناپلیۆن پۆناپارت، بۆ یه‌كه‌مجار، جڵەوی ده‌سه‌ڵات و کارەکانی گرتە دەست، فەڕەنسا
هەڕەشەی ئه‌وه‌ی لێكرا له ڕێگه‌ی هێرشی زه‌مینییه‌وه داگیر بكرێت. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه،
لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی شەشەمەوە بوو، ئه‌م هاوپه‌یمانییه، لای خۆیانەوە و
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1814، درێغییان نەکرد لە بەزاندنی سنوورەکانی فەڕەنسا. لێره‌وه
و له سەرەتای هەڵمەتەکە بۆ سەر فەڕەنسا، ناپلیۆن پۆناپارت هەندێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدا
و له ناوچوونی زۆربەی هێزەکانی، لە هەڵمەتە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕووسیا و جەنگەکانی
سەر خاکی پڕووسیا، له به‌رانبه‌ر هێرشی هاوپه‌یمانان، تووشی شكست و پاشه‌كشه بوو.
ڕووکردنە
ئاشتی
هاوپه‌یمانان،
سەرەڕای دڵنیابوونیان لە حەتمییەتی بردنه‌وه و سەرکەوتنیان لەم جەنگەدا، كه‌چی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، بە مەبەستی ئه‌نجامدانی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ناپلیۆن پۆناپارت، به‌ره‌و
كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ و ده‌رگاكانی گفتوگۆ و دانوستان هه‌نگاویان نا.
لەو
قۆناغەدا، هاوپەیمانان بژارده‌ی دانوستان و رێكه‌وتنی ئاشتییان پێ باشتر بوو، ئه‌مه
له پێناو ئه‌وه‌دا بوو، خۆیان له جه‌نگه توولانی و دوور و درێژه‌كانی ناپلیۆن
به‌دوور بگرن كه ساڵانێکی زۆر بوو بەردەوام بوو. هه‌ر بۆیه هاوپه‌یمانان لای خۆیانه‌وه،
پێیان باش بوو ڕێککەوتنێک ئه‌نجامبده‌ن، تێیدا گەرەنتی لاوازکردنی توانا سەربازیییه‌كانی
فەڕەنسا به‌ده‌ستبێنن و ئەو زه‌وی و زاره‌ش له فه‌ره‌نسا وه‌رگرنه‌وه کە لە سەرەتای
شۆڕشەوه، دەستی بەسەردا گرتبوون، هاوکات لەگەڵ دووبارە ڕێکخستنەوەی هاوسەنگیی هێز
لە کیشوەری ئەورووپادا.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، هاوپه‌یمانان له میانه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان، باسیان لە
دوورخستنەوەی ناپلیۆن پۆناپارت لە دەسەڵات نەده‌کرد، بەڵکو ته‌نها باسیان له‌وه
ده‌كرد ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوردار بكرێت و هه‌ژمونی له‌سه‌ر ئه‌وروپا كه‌م بكرێته‌وه.
کەلەڕەقیی
ناپلیۆن پۆناپارت
لە نێوان 5ی شوبات و 5ی ئازاری ساڵی 1814دا، نوێنەرانی
هاوپەیمانان، لەگەڵ نوێنەرانی ناپلیۆن پۆناپارت، بۆ ئەنجامدانی دانوستان دەربارەی
کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، لە ناوچەی "شاتێیۆن سور سێن/ Châtillon-sur-Seine " کۆبوونەوە. لە کاتی دانوستانەکاندا، ناپلیۆن پۆناپارت
باوەڕی به‌وه بوو، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، واقعی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جه‌نگه‌كه
بگۆڕێت و قڵپی بكاته‌وه. هەروەها لە هەمان کاتدا، باوەڕی وابوو، به‌ده‌ستهێنانی هەندێک
سەرکەوتنی سەربازی، ڕەنگە دەرفه‌تی ئه‌وه‌ی پێببه‌خشێت، مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت
و له دانوستانه‌كاندا پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری هه‌بێت. لێره‌وه له گه‌رمه‌ی
دانوستانه‌كان و بەهۆی بەردەوامیی شه‌ڕه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌كه‌وه، گفتوگۆکان
چەندینجار په‌كیانكه‌وت و زۆر به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوون.
لەگەڵ
کەلەڕەقیی ناپلیۆن و دانوستانکارە فەڕەنسییەکان، هاوپەیمانان دڵنیا بوون لەوەی
ئاشتی لە ئەورووپادا، به‌رقه‌رارنابێت و نایه‌ته‌دی، ته‌نها به ڕۆیشتنی ناپلیۆن پۆناپارت
نەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هاوپەیمانان مەرجەکانیان توندتر کرد و ناپلیۆن پۆناپارت-یش
لای خۆیه‌وه، ئه‌و مه‌رجانه‌ی به ته‌واوه‌تی ره‌تكرده‌وه، به‌مه‌ش دانوستانەکان
هەرەسیانهێنا.
دواتر،
ناپلیۆن پۆناپارت لە ڕۆژی 6ی نیسانی 1814دا، هاوكات له‌گه‌ڵ شكستی فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی له جه‌نگی هاوپه‌یمانی شه‌شه‌مدا، ناچار کرا دەستبەرداری ده‌سه‌ڵات ببێت و
پاشان بۆ دوورگه‌ی ئه‌لبا، دوورخرایه‌وه.
سه‌رچاوه
ئه‌لعه‌ربییه
نیت، 17ی نیسانی 2026
تێبینی
دوورگەی
ئەلبا/Elba دوورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نزیكه له كه‌ناراوه‌كانی
ئیتالیا، ساڵی 18144، دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان پاریس‌یان گرت و ناپلیۆن ناچار كرا
ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی ئیمپراتۆر ببێت، ره‌وانه‌ی ئه‌و دورگه‌یه كرا. به‌ڵام ناپلیۆن
ته‌نها بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له‌و دوورگه‌یه مایه‌وه و توانی له‌وێ رابكات و گه‌ڕایه‌وه
بۆ فه‌ره‌نسا و بۆ ماوه‌ی 100 رۆژ دووباره ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.
به‌ڵام
دواتر ناپلیۆن له ساڵی 1815، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی "واته‌رلۆ" تووشی
شكستێكی گه‌وره هات، ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی دورگه‌ی سانت هێلین/ Saint Helenaكرا، كه دوورگه‌یه‌كی زۆر دووره و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی
ده‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه و به هه‌زاران كیلۆمه‌تر له وشكانییه‌وه دووره، هه‌ڵبژاردنی
ئه‌و دورگه‌یه، بۆ ئه‌وه بوو هاوپه‌یمانان، له‌وه دڵنیاببنه‌وه ناپلیۆن چیتر
ناتوانێت ڕابكات. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو روویدا، ناپلیۆن تا ساتی مردنی له ساڵی 1821
له‌و دورگه‌یه‌دا مایه‌وه(و.ك).
PM:08:53:17/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت