جەی دی ڤانس: چەندین بژاردەمان لەبەردەستە و ئاشکرای ناکەین ئەمشەو چی روودەدات


وێستگەنیوز-

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی رێگە نادات هیچ مەترسییەک بۆ سەر هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دروست ببێت.


جەی دی ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر ئێران هەوڵ بدات گەرووی هورمز دابخات، سوپای ئەمریکا وەڵامی دەبێتەوە"، جەختیشی کردەوە کە ئەمە بابەتێکی زۆر سادەیە و رێککەوتنەکە بەو شێوەیەیە کە دەبێت ئەو رێڕەوە بە کراوەیی بمێنێتەوە و لەتەقەکردن لە کەشتییەکان دەست هەڵبگرن.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "ئێران دەتوانێت پابەندی ئەم رێککەوتنە بێت، یان ئەوەتا رێک ئەو رووداوەی شەوی رابردوو روویدا، دووبارە ببێتەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە چالاکییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئێران لە تەقەکردن لە کەشتییەکان رادەگرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، جەی دی ڤانس جەختی کردەوە کە چەندین بژاردەیان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام ئاشکرای ناکەن کە ئەمشەو چی روودەدات، راشیگەیاند، "ئێران دەبێت لەوە تێبگات کە سەرۆک ترەمپ وتی گەرووی هورمز بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ئەگەر هەوڵی داخستنی بدرێت، سوپای ئەمریکا رووبەڕووی دەبێتەوە".


PM:10:48:08/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت