وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته سه‌ركرده‌كانی ئێران
وێستگه‌نیوز –
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداریی دا و رایگه‌یاند كه هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بدات، هه‌مان چاره‌نووسی عه‌لی خامنه‌یی ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خامنه‌یی، ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا به زمانی عیبری وتی: "خامنه‌یی كه ئێستا پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌ناوچوو، چونكه پلاندانه‌ری له‌ناوبردنی ئیسرائیل بوو له ئێران و له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا".
وتیشی: "وێرانكه‌ره‌كه له‌ناوچووه، هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی رژێمی ئێران هه‌وڵی پێشخستنی پلانه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل بدات، به هه‌مان شێوه له‌ناو ده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه له كاتی پرسه‌كه‌دا دروشمی مه‌رگ بۆ تره‌مپ ده‌وترێته‌وه، ئه‌مه‌ش سروشتی راسته‌قینه‌ی رژێمی ئایه‌توڵاكان نیشان ده‌دات.
باسی له‌وه‌شكرد كه هێرشه به‌هێزه‌كه‌ی سه‌ر ئێران به سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ستبه‌جێ و راسته‌قینانه‌یان له‌ناوبرد كه بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروستكرابوون و زیانێكی زۆری به توانا ستراتیژییه‌كانی ئێرانیش گه‌یاند.
كاتز راشیگه‌یاند كه ئیسرائیل ئاماده‌یه جارێكی تر به هێزی خۆی به‌رگری له خۆی بكات له هه‌ر كاتێكدا و له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا.
PM:06:35:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت