دۆناڵد ترەمپ: هیوادارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران باش بێت و نەگەڕێینەوە بۆ جەنگ
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، "گەرووی هورمز بەشێکی کراوەتەوە و رۆژی هەینی بە تەواوی دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران باش بێت و ئومێدەوارین نەگەڕێینەوە بۆ جەنگ".
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، "ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەمەش جەوهەری رێککەوتنەکە بوو، چونکە رێککەوتنەکەی ئێستای لەگەڵ ئێران جیاوازە لە رێککەوتنە خراپەکەی ئۆباما".
سەرۆکی ئەمریکا وتی، "رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران سوودی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت و بازاڕەکان دوای رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران خەریکە دەبووژێنەوە".
وتیشی، "جی دی ڤانس ئەو کەسەیە کە بەشداری لە رێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران دەکات".
باسی لەوەشکرد، "دەمەوێت یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران بڵاو بکەمەوە، چونکە بەڵگەنامەیەکی گرنگ و بەهێزە، و بەم زووانە بڵاوی دەکەینەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، "گەرووی هورمز دوای پاککردنەوەی مینەکان بە تەواوی دەکرێتەوە".
لەبارەی سزاکانی سەر ئێران ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی، "سووککردنی سزاکانی سەر ئێران بەندە بە رەفتارەکانی خۆیەوە".
PM:07:39:15/06/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت