کێیەر ستارمه‌ر: تا ساڵی 2027 تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كه‌سانی خوار 16 ساڵ قه‌ده‌غه ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، حكومه‌تی به‌ریتانیا پلانی خۆی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مێردمنداڵان ئاشكرا كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ پاراستنی منداڵان.
كێیەر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، كه تا به‌هاری ساڵی 2027، به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 16 ساڵه‌وه‌یه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ستارمه‌ر وتی: "قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هه‌ڵبژاردنه راستەكه‌یه و من ئاماده نیم سازش له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و به‌خته‌وه‌ری منداڵه‌كانمان بكه‌م".
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پلاتفۆرمه‌كانی وه‌ك سناپچات، تیكتۆك، یوتیوب، ئینستاگرام، فه‌یسبووك و ئێكس (X) ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌كانی واتسئه‌پ و سیگناڵ ناگرێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، دایكێک كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، پشتیوانی بڕیاره‌كه ده‌كات و به هه‌نگاوێكی راست بۆ منداڵان و دایك و باوكان وه‌سفی ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندێك له قوتابیان پێیان وایه كه ده‌بوو له‌بری قه‌ده‌غه‌كردن، هه‌وڵ بۆ سه‌لامه‌تكردنی پلاتفۆرمه‌كان بدرایه.
جێی ئاماژه‌یه، پێشتر ئوسترالیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات بڕیارێكی هاوشێوه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته نیشانی داوه كه مێردمنداڵان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه فێڵ له سیسته‌می دیاریكردنی ته‌مه‌ن بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ببه‌زێنن.
PM:03:05:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت