"ئیسرائیلییه‌كان پێیانوایه یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران 5 خاڵی لاوازی تێدایه"
وێستگه‌نیوز -
له كاتێكدا كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناچاره ستایشی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران بكات و ئه‌و ده‌سته‌واژانه هه‌ڵبژێرێت كه دڵی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای پێ خۆش بێت، سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی ئیسرائیل "نیگه‌رانی خۆیان" سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌كه و مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ری واژۆكردنی ده‌ربڕیوه و پێیانوایه پێنج خاڵی لاوازی تێدایه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی سوپای ئیسرائیل كه باسی له سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی لوبنان ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه. له‌كاتێكدا سیاسه‌تمه‌داران خۆیان له لێدوان به ناوه‌كانیانه‌وه به‌دوور ده‌گرن، سوپای ئیسرائیل لێدوانێكی به‌ناوی "سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵا" دزه‌پێكرد كه تێیدا نیگه‌رانی خۆی له راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له لوبنان ده‌ربڕی.
ئیسرائیلییه‌كان كه پێشتر رێككه‌وتنه‌كه‌یان بینیوه، پێیان وایه به مانا ته‌واوه‌كه‌ی رێكه‌وتن نییه، به‌ڵكو یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنه، هه‌روه‌ها 5 خاڵی لاوازی سه‌ره‌كی هه‌یه.
یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه هه‌یه و پێیانوایه كه ده‌قه‌كه ناڕوونه و به ئاشكرا باسی نه‌هێشتنی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناكات.
دووه‌میان په‌یوه‌ندی به موشه‌كه‌كانه‌وه هه‌یه؛ به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی ئیسرائیل، ده‌قه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی یان په‌ره‌پێدانی تواناكانی تێدا نییه.
سێیه‌میش، سه‌باره‌ت به باڵه‌كانی ئێرانه؛ ده‌قه‌كه به ڕاشكاوی باس له راگرتنی پشتیوانی سه‌ربازی ئێران بۆ گرووپه‌كانی سه‌ر به تاران كه گه‌مارۆی ئیسرائیل ده‌ده‌ن، ناكات به‌تایبه‌تی حزبوڵا، حه‌ماس و حوسییه‌كان.
خاڵی چواره‌میش په‌یوه‌سته به ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانه‌وه. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی تره‌مپ بۆ ئازادكردنی ئه‌و پارانه، ئیسرائیلییه‌كان نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به‌و لێكتێگه‌یشتنه كه ڕێگه به تاران ده‌ده‌ن بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستبكه‌وێت، هه‌وره‌ك لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌به‌رچاو ده‌گرن كه رایگه‌یاندووه لاری نییه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و سه‌ردانكردنی تاران، كه رێگه خۆشده‌كات بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
خاڵی لاوازی پێنجه‌می-ش، په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی ئیسرائیله‌وه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا هه‌یه؛ ته‌لئه‌بیب ته‌نها نیگه‌ران نییه له‌وه‌ی له دانوستانه‌كان به‌شداری پێنه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌و هۆشدارییانه‌شه كه له واشنتۆنه‌وه پێی ده‌گات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له ئیسرائیله‌وه ده‌رده‌چن، تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی نیگه‌ران ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، له ته‌لئه‌بیب وابڵاوكرایه‌وه كه له ماوه‌كانی دواییدا، تره‌مپ زیاتر له جارێك له كاردانه‌وه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنه‌كه توڕه بووه ، هه‌روه‌ك له زاری ئه‌وه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ناتانیاهۆ ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه تێك بدات.
AM:09:11:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت