ئه‌مریكا و ئێران رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
دواجار ئه‌مریكا و ئێران رایانگه‌یاند كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی له 28ی شوباتدا سه‌ریهه‌ڵدا، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسی "رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران ئێستا ته‌واو بووه".
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی تره‌مپ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگه‌یاندنی شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان هات كه وڵاته‌كه‌ی رۆڵی نێوه‌ندگیرێكی ده‌بینی بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه.
چی ده‌زانین ده‌رباره‌ی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه؟
سه‌ره‌تا بڕیاره هه‌ینی داهاتوو له شاری جنێڤی سویسرا به فه‌رمی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵات یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه واژۆ بكرێت.
به‌رپرسانی ئێران به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان راگه‌یاندووه كه بڕیاره محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران و عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بن.
ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه واژۆكردنه‌كه ده‌بێته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه له دوای شۆڕشی ئیسلامی له ساڵی 1979 په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان پچڕاند و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له تاران كۆنترۆڵكرد، كه ده‌یان دیپلۆماتكار و به‌رپرسی ئه‌مریكی تیادا به بارمته گیران.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له لایه‌نی ئه‌مریكی جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده ده‌بێت. ئاماژه‌شی به ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی دۆناڵد تره‌مپ له رێوڕه‌سمه‌كه كرد.
تائێستاش نه‌زانراوه ئایا تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی یان "له دووره‌وه" به‌شداری ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه هه‌واڵگری ئه‌مریكا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئامۆژگارییان كردبوو كه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك پێكه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بن.
پێش واژۆكردنه‌كه چی ڕووده‌دات؟
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاگادار كه بۆ سی ئێن ئێن قسه‌ی كردووه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه به فه‌رمی له سویسرا، به‌جیا كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له ده‌وحه ئه‌نجام ده‌درێت و وتووێژی ته‌كنیكی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ستپێده‌كات و دوێنێ ئێواره دوای كاتژمێر 17 كاتژمێر دانوستان، ناوبژیوانانی قه‌ته‌ری تارانیان به‌جێهشێت.
به وته‌ی كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوای واژۆكردنه‌كه، له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا دانوستان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی فراوانتر ده‌كرێت، له‌وانه سوككردنی سزاكانی سه‌ر ئێران.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان پێشتر ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه چاره‌نووسی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش له‌م وتووێژانه‌ی دواتردا باس ده‌كرێت.
ئه‌وروپا پێشوازی له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساپێشوازی لەو رێککەوتنە ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه کە بەرهەمی هەوڵە دیپلۆماسییەکانە کە بەشێکی زۆر لە هاوبەشەکان تێیدا بەشدار بوون.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داواشیكرد رێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران بە خێرایی و تەواوی لە لایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ بکرێت
هاوكات کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەبۆنەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند: پێشوازی لە رێککەوتنەکە دەکەم و ئەمە هەنگاوێکی گرنگە.
وتیشی: "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و نێوەندگیرەکان دەکەم بۆ گەیشتن بەم قۆناغە، پێویستە گەرووی هورمز بەتەواوی و بۆ هەمیشە بکرێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، "ئێمە هاوکار دەبین بۆ پاککردنەوەی مینەکانی گەرووی هورمز ئەگەر پێویست بکات".
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنییانه، به‌شێك له چاودێران ترسیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌و دانوستانه 60 ڕۆژه ڕێكه‌وتنی كۆتایی نێوان هه‌ردوو وڵاتی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه جه‌نگ.
هێشتاش هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌یه، له‌وانه بڕی پاره‌ی بلۆككراوی ئێران كه ئازاد ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پرسی له‌ناوبردنی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو له كۆگاكانی تاران، جگه له "به‌ڕێوه‌بردنی" گه‌رووی هورمز، كه لایه‌نی ئێرانی له ماوه‌ی رابردوودا پێداگری له‌سه‌ر كردووه.
AM:08:40:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت