تره‌مپ: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، لوبنانیش ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه رێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، لوبنانیش ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنه‌كه ئاشتی بۆ تەواوی ناوچەکە و بە تایبەتی بۆ لوبنان دەهێنێت".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه:
* رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، لوبنانیش ده‌گرێته‌وه.
*ئێمه زۆر نزیكین له ڕێككه‌وتنێك كه ئاشتی بۆ ناوچه‌كه ده‌هێنێت.
*ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان.
*ئه‌و هێرشه‌ی كه ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت هیچ بریندار و گیانله‌ده‌ستدانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
*نەدەبوو ئەو هێرشەی سەر بەیرووت ئه‌نجام بدرایه.
*پێویستە هەموو لایەنەکان بکشێنەوە. نابێت چیدیکە هێرشی ئیسرائیل لە لوبنان هەبێت.
*اوکات پێویستیشە هیچ هێرشێک نەکرێتە سەر ئیسرائیل.
*ئەمە دەکرێت ببێتە سەرەتای ئاشتییەکی درێژخایەن و جوان، با تێکی نەدەین.
PM:06:33:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت