هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵا له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه كه به پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆسه‌ر باشووری به‌یرووت، عه‌لی ئه‌لحاج، فه‌رمانده‌ی حزبوڵای لوبنان كوژراوه.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانیی لوبنان بڵاویكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری له شوێنی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌ی غبیری له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت به‌رده‌وامه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 3 كه‌س له‌گه‌ڵ 15 بریندار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیانێكی به‌رچاو به باڵه‌خانه و دوكانه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی ئه‌كسیۆس بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه ئاسمانییه‌كه بۆ سه‌ر به‌یروت، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
پێشتر ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی حزبوڵا له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت. سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، "ئێمه به وردی ژێرخانی حزبوڵامان له گه‌ڕه‌كی باشووری شاره‌كه كرده ئامانج".
PM:05:02:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت