عەباس عەراقچی بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەچێتە پاکستان


وێستگەنیوز-

بڕیارە بۆ سەرپەرشتیکردنی دانوستانە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئیران سبەی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، سەردانی پاکستان دەکات.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد سبەی ئەنجام نادرێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت".

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، "یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لەم قۆناغەدا تەنیا لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ چڕ بووەتەوە و هیچ باسێکی تێدا نەکراوە سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران".


PM:06:14:13/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت