میدیای ئێران ناوه‌ڕۆكی لێكگه‌یشتنێكی نوێی تاران و واشنتۆن بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ئێران و ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته ره‌شنوسی رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ئازادكردنی پاره بلۆككراوهكان، به‌ڵام پرسی به‌رنامه‌ی موشه‌كیی ئێرانی تێدانییه، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌م ره‌شنووسه چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی تارانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی "IRNAا"ی ئێرانی: هێڵه گشتییه‌كانی ره‌شنووسی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئێران هیچ به‌ڵێنێكی نوێ نادات، هه‌روه‌ها به‌رنامه ئه‌تۆمییه ئاشتیخوازه‌كه‌ی به‌پێی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.
*دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له ماوه‌ی 60 رۆژدا دوای واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی كۆتایی هێنان به جه‌نگ، ده‌ستپێده‌كات.
*ئاماژه‌كان له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی هیچ پابه‌ندبوونێكی نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ناسه‌پێنن.
*ئاماژه‌كان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن ته‌نیا ئێران پابه‌ند ده‌كات كه چه‌كی ئه‌تۆمی دروست نه‌كات.
*دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی تاران به دووپاتكردنه‌وه‌ی مافی پیتاندن و مانه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پیتێنراو له ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی "میهرنیوز"ی ئێرانی رایگه‌یاند كه:
*تاران و واشنتۆن گه‌یشتونه‌ته یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن، كه تێیدا ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به هه‌ڵگرتنی سزاكان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێران.
*رێككه‌وتنه‌كه كۆتاییهێنان به گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر ئێران له‌خۆده‌گرێت، كه وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
*دانوستانه كۆتاییه‌كان ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر پرسه ئه‌تۆمی و ئابورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی موشه‌كیی ئێران به ته‌واوی له گفتوگۆكان دوور خراوه‌ته‌وه.
*ئه‌م یاداشته چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه؛ دوباره كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز به ڕوی بازرگانیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه.
*له ئێستادا ئه‌م ڕێككه‌وتنه وه‌ك ڕه‌شنوسێك ئاماده كراوه و چاوه‌ڕێی بڕیار و په‌سه‌ندكردنی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی ئێرانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی ڕابردو دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی و هه‌فته‌ی داهاتوش رێكه‌وتنه‌كه به‌ئاماده‌بونی جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌ت واژۆده‌كرێت كه ڕه‌نگه شوێنی واژۆكردنه‌كه ئه‌وروپا بێت.
PM:03:14:12/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت