"زیانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌نداو به پاره‌ی بلۆككراوی ئێران قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه"
وێستگه‌نیوز -
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئه‌مریكا له پاره‌ی بلۆككراوی ئێران قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه ده‌كاته‌وه كه تاران به وڵاتانی كه‌نداوی گه‌یاندووه.
سكۆت بێسێنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "ڕژێمی ئێران هه‌ر زیانێك به هاوپه‌یمانانمان له كه‌نداو بگه‌یه‌نێت، خه‌رجییه‌كه‌ی له‌و پارانه‌ی ناو هه‌ژماره‌كانی ئێران ده‌درێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه له شكستهێنانی ئێران "له‌و یاریانه‌ی" ئه‌نجامی ده‌دات و وتی، "هه‌ر سهرانهیهك كه ده‌درێت به ده‌سه‌ڵاتی كه‌نداوی گه‌رووی فارس دواتر له پاره‌ی هه‌ژماره‌كانیان ده‌بڕدرێت".
سكۆت بێسێنت هۆشداری دا به به‌رده‌وامی كرده سه‌ربازییه‌كانی ئێران و روونیكرده‌وه كه "ده‌بنه هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته ئابوورییه‌كان بۆ تاران".
AM:09:44:12/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت