فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: 3 کەشتی نه‌وتهه‌ڵگرمان په‌كخست
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌ئاوه‌كانی كه‌نداودا 3 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگریان په‌كخستووه كه هه‌وڵیانداوه گه‌مارۆی سه‌ر ئێران بشكێنن و نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگوازنه‌وه بازاڕه‌كانی جیهان.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*كاتژمێر 11:20 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 10ی حوزه‌یران به‌كاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، هێزه‌كانمان كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری M/T Jalveer كه ئاڵای گینیا-بیساوی له‌سه‌ر بوو، له كه‌نداوی عومان له‌كارخست.
*ئه‌و كه‌شتییه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانی ده‌دا، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یه.
*تیمی كه‌شتییه‌كه چه‌ندین جار پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
*به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی دوو مووشه‌كی هێلفایه‌ری ئاراسته‌ی ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه كرد و له‌كاری خست.
*كه‌شتیی M/T Jalveer سێیه‌م كه‌شتی بازرگانییه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی سه‌ر باركردنی نه‌وتی ئێران، له‌كارخراوه.
*هاووڵاتیانی هیندی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان به ئاشكرا لێدوان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بدات.
PM:03:26:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت