میدیاكانی ئه‌مریكا: دانوستانه‌كان له نێوان واشنتۆن و تاران به‌رده‌وامن
وێستگه‌نیوز –
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو سوپای ئه‌مریكا و ئێران هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڵام دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌رده‌وامن.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی بڵاویكرده‌وه، كه دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
هاوكات سێ سه‌رچاوه‌ی ئێرانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا چڕتر بووه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی هه‌ردوولا دژی یه‌ك ئه‌نجامیانداوه، هه‌روه‌ها باس له میكانیزمێك ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران.
له‌دوای جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی كاتی، ئه‌مریكا و ئێران چه‌ندین جار بۆردوومانی یه‌كتریان كردووه، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا دانوستانكاران به‌بی جه‌دوا له هه‌وڵی كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه‌دان كه ئێستا پێی ناوه‌ته مانگی چواره‌میه‌وه.
ترامپ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه رێككه‌وتنێك له ئارادایه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی نیشانه‌كانی پێشكه‌وتن، له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆردوومانكردنه‌كان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه هێلیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ری ئه‌مریكا له نزیك رێڕه‌وی ئاوی گه‌رووی هورمز خرایه خواره‌وه، كاتێكی زووی رۆژی چوارشه‌ممه، سوپای ئه‌مریكا سیستمی به‌رگری ئاسمانی و شوێنه راداره‌كانی ئێرانی له ده‌وروبه‌ری گه‌رووی هورمز كرده ئامانج.
ئێران به هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن و كوه‌یت و به‌حره‌ین تۆڵه‌ی كرده‌وه. به‌رپرسێكی ئه‌مریكیش رایگه‌یاند كه هیچ زیانێكی به‌رچاو نه‌بووه.
شه‌ڕه‌كه بووه‌ته هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س و هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دابینكردنی نه‌وتی خاو و غازی سروشتی شل بۆ بازاڕه‌كانی جیهان په‌كیكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ئێران گه‌رووه‌كه‌ی داخستووه له كاتێكدا ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
PM:12:21:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت