سبەی پەرلەمانی ئێران بە ئۆنلاین کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

عەباس گودەرزی، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "سبەی رۆژی یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، دووەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە سێیەم ساڵی خولی دوازدەیەم بەڕێوە دەچێت".


ئاماژەی بەوەکردووە، "کۆبوونەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، تێیدا موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوت و سەقابی ئیسفەهانی، جێگری سەرۆککۆمار ئامادە دەبن".

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران وتی، "ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی سیاسەت و هەنگاوەکانی حکومەتە بۆ سەقامگیرکردنی پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی سووتەمەنی".

وتیشی، "کار بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی خەڵک و تێپەڕاندنی قەیرانی وزە بە کەمترین فشار لەسەر کۆمەڵگە دەکرێت".


PM:05:05:06/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو