سێنتكۆم: له كه‌نداوی عومان كه‌شتییه‌كمان له كارخست
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" له‌كارخستنی كه‌شتییه‌كی له كه‌نداوی عومان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌شتییه‌كی ویستوویه‌تی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران بشكێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوێنێ 29 ئایار هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداوی عومان كه‌شتییه‌كی ده‌ریاییان له كارخست كه ئاڵای وڵاتی گامبیای هه‌ڵكردبوو و هه‌وڵی ده‌دا به‌ره‌و به‌نده‌رێكی ئێران بڕوات.
*هێزه‌كانمان چاودێری كه‌شتی M/V Lian Star یان كرد كه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌رێكی ئێرانی ده‌چوو و زیاتر له 20 هۆشدارییان پێدا كه گه‌مارۆی ئه‌مریكا پێشێل ده‌كات.
*دوای پابه‌ندنه‌بوونی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی به ته‌قاندنی موشه‌كی هێلفایه‌ر بۆ ژووری بزوێنه‌ره‌كه‌ی، كه‌شتییه‌كه‌ی له‌كارخست.
*هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێنج كه‌شتی بازرگانییان له‌كارخستووه و 116 كه‌شتییان ئاڕاسته كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا له كاردایه.
PM:10:08:30/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت