"سوپای ئیسرائیل بۆ ئێران كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه"
وێستگه‌نيوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، سوپای ئیسرائیل حاڵه‌تی "ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی" راگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵه‌كه، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران بدات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئیسرائیل پێیوایه كه دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران له كۆتاییدا شكست ده‌هێنن له گه‌یشتن به رێككه‌وتن و بژارده‌ی سه‌ربازی جێبه‌جێ ده‌كرێت. سوپای ئیسرائیل به‌و گریمانه‌یه كارده‌كات كه هێرشه‌كه "ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا رووبدات.
ئه‌م ئاماده‌كاریانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا دێت كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دانراوه، كه له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاند كه نزیكه له‌وه‌ی فه‌رمانی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له ئێران بدات، به‌رله‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیری به سه‌رۆكایه‌تی پاكستان و قه‌ته‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی به كه‌ناڵی 12ی راگه‌یاندووه، تره‌مپ "تادێت بێزار ده‌بێت له رێڕه‌وی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاران".
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له واشنتۆن ده‌مێنێته‌وه و به‌شداری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌ی ناكات، روونیشی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی به‌هۆی "پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه" بووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه پاكستان هه‌وڵی نێوه‌ندگیری و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌دات له دانوستانه وه‌ستاوه‌كاندا.
AM:09:51:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت