سوپای پاسداران: شەڕەکە بۆ ئەو شوێنانە درێژ دەکەینەوە کە بە خەیاڵیاندا نایه‌ت!
وێستگەنیوز-
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر
دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دوبارە بێتەوە، ئەمجارەیان "شەڕەکە بۆ دەرەوەی ناوچەکە
درێژدەبێتەوە، بۆ ئەو شوێنانەی کە بە خەیاڵیاندا نایه‌ت".
سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی
ئه‌م دوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگه‌یاند،
"دوژمنی ئەمریکی – زایۆنی کە لە شکستە گەورە و دوبارەبوەکانی فێرنەبوە و جارێکی
دیکە دەمی بۆ هەڕەشەکردن کردوه‌تەوە، دەبێ بزانێت کە ئەگەرچی بە هەمو تواناکانی ئەو
دو سوپایە کە گرانترین سوپای جیهانن، هێرشیان کردە سەر ئێمە، بەڵام ئێمە هەمو
تواناکانی ئینقلابی ئیسلامیمان لە دژی ئەوان بەکارنەهێنا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئەگەر دەستدرێژی بۆ سەر ئێران
دوبارە بێتەوە، ئەو شەڕە ناوچەییەی کە بەڵێنی لێدرابو، ئەمجارەیان بۆ دەرەوەی ناوچەکە
درێژدەبێتەوە و گورزە كه‌مه‌رشكێنه‌كانمان ده‌گه‌نه شوێنی دیكه،ئەو شوێنانەی کە
بە خەیاڵیاندا نایه‌ت".
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریه‌كه‌ی نوێ ده‌كات و ده‌ڵێت،
"ئێمە پیاوی شەڕین، دەسەڵاتی ئێمە لە بەرەکانی شەڕدا دەبینیت، نەک لە لێدوانی
بەتاڵ و لاپەڕەی مەجازیدا".
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه لە کۆشکی سپی
بۆ رۆژنامەنوسان باسی له‌وه‌كردوه، "یه‌ك کاتژمێری مابو بۆ ئەوەی بڕیاری هێرشکردن
بدەم بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام دوامخست".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەکانی ئێران داوای ڕێککەوتن دەکەن،
بەڵام ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتودا هێرشێکی نوێ دەستپێدەکات ئەگەر نەتوانرێت رێککەوتن
بکرێت.
PM:03:13:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت